ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھەفتەی جارێک دەبێ بیانخۆیت
SNN: 

زۆرێک لەگرفتە تەندروستییەکان توشی مرۆڤ دەبێت بەھۆی نەریتە خۆراکییە ھەڵەکانە کەزۆرێک رەگەزی خۆراکی گرنگی لەدەست داوە، ھەفتانە لانیکەم ئەم جۆرە خۆراکییانە بخۆیت بۆ بەدەستھێنانی باشترین سود لێی. 
سپێناخ: 
کەکالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان سەرباری ڤیتامین کەی کەلەش لەشاشبونی ئێسک دەپارێزێت 
گوێز: 
ریشاڵ و ترشەچەوری سەرەکی و کانزاکان دابین دەکات و ئەمەش دڵ دەپارێزێ لەگرفتە تەندروستییەکان
ئەڤۆکادۆ: 
زۆرێک چەوری تەندروستی تێدایە کەلەش پێویستییەتی و بەخواردنی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا، سەرباری پاراستنی دڵ لەنەخۆشییەکان وەک سەکتەی مێشک و جەڵتەی دڵ. 
ماستی کەم چەوری: 
بونی پرۆبایۆتیک لەماستدا بەسوودە بۆ تەندروستی ریخۆڵەکان و بەکتریای سودبەخش.
شۆکلاتەی تۆخ:
دەوڵەمەندە بە فلافۆنۆل کەھاندەر و پارێزەرە لە تیشکی وەنەوشەیی زیانبەخش، ئەمەش خوێن زیاتر دەردەپەرێنێ و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
ماسی:
ھەفتانە خواردنی ژەمێک یان دوو ژەم ماسی، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی توشبون بەجەڵتەی دڵ و ئەمەش بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بەترشە چەوریی ئۆمیگا ٣ کەھاندەری کەمکردنەوەی ھەوکردنە لەلەشدا، و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تێکچوونی مولولەکانی خوێن. 

هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 2:46PM
1919
بابه‌تی زیاتر