کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ٣ شتەی لەکاردا توشت دەبێ لەھاوسەرەکەتی مەشارەوە
SNN: 

بۆ بنیاتی پەیوەندییەکی بەھێز و خۆبەدوورگرتن لەبێ متمانەیی پێویستە سێ شت ھەیە کەلەشوێنی کاردا روودەدەن، لەھاوسەرەکەتی نەشاریتەوە: 
١. چۆن پارەکانت سەرف دەکەیت: شاردنەوەی شتێک لەم بارەیەوە بەکڕین یان کەڵەکەبوونی قەرز وادەکات ھاوسەرەکەت بخاتە دۆخێکی خراپەوە بۆیە ئەگەر بیشاریتەوە چۆن و چی شتت کڕیوە، دەبێتە سەرچاوەیەکی دڵەراوکێ و ھەستکردن بەتاوانباری و نیگەرانی ، بەھۆی بارگرانی دارایی یان توڕەبونی ھاوسەرەکەتەوە. 
٢. ئەو کاتەی بەسەری دەبەیت لەگەڵ ئەو کەسانەی ھاوسەرەکەت خۆشی ناوێن: ئەمەش ژیان و ئازادی تاکەکەسیت دەگۆڕێت و توشی گرفتی دەکات بۆیە باسی بکە و بەرپرس بە لەخۆت و ووریایی مامەڵە بکە. 
٣. ئەو گرفتانەی لەشوێنی کاردا رووبەرووی دەبیتەوە: دەنگە دەنگ وھاوارھاواری سەرۆکەکەت لەشوێنی کاردا ھێندە خراپە کەناتەوێ ھاوسەرەکەتی لێ ئاگاداربکەیتەوە بەڵام شاردنەوەی ئامایەکی خراپە بۆ نمونە رەنگە کاربکاتە دەرکردنت لەو کارە دەبێ پێشتر دۆخەکەت بۆ ھاوسەرەکەت روون کردبێتەوە تا گرفتی تری خێزانیت توش نەبێت.

مانگ پێشتر - Jul 12 2019 3:33PM
1666
بابه‌تی زیاتر