ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھۆکاری یەکەمی توشبونە بەشێرپەنجە
SNN: 

چیتر جگەرەکێشان ھۆکاری یەکەمی توشبون نیە بەشێرپەنجە، بەوپێیەی زانایان ھۆکارێکی تریان ئاشکراکرد کەبریتییە لەقەڵەویی و بۆتە ھۆکاری یەکەم. 
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، جگەرەکێشان ھۆکاری یەکەمی توشبونە بەشێرپەنجە بەپێچەوانەی ئەوەی زانایان ئاشکرایان کردووە. 
زانایان دەڵێن ١٩٠٠ حاڵەتی توشبون ھەبووە بەشێرپەنجەی ریخۆڵە بەھۆی قەڵەویەوە بەبەراورد بەرێژەی جگەرەکێشان لەبریتانیا بەشێوەیەکی ساڵانە، ھاوکات قەڵەویی بۆتە ھۆی ١٤٠٠ حاڵەتی توشبون بەشێرپەنجەی گورچیلە، و ٤٦٠ حاڵەتی توشبون بەشێرپەنجەی ھێلکەدان و ١٨٠ ی توشبون بەشێرپەنجەی جگەر و ئەمەش زیاترە لەجگەرەکێشان. 
لەوبارەیەوە میشیل میچل بەرێوبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی توێژینەوەکانی شێرپەنجە لەبریتانیا رایگەیاندوە تائێستا زانایان بۆیان دەرکەوتووە کەقەڵەویی ھۆکاری توشبونە بە ١٣ جۆری شێرپەنجە بەڵام ھێشتا لەمیکانیزمەکەی تێنەگەیشتون و پێویست بەتوێژینەوەی زیاتر دەکات بۆ زانینی ھۆکارەکە و شێوازی توشبون پێی. 

هەفتە پێشتر - Jul 12 2019 4:36PM
5459
بابه‌تی زیاتر