ترافیک
نیسان سکای لاین بەرھەم ھات
SNN: 

براندی ئینفینیتی سەر بەنیسان لەژاپۆن نیە بەڵام چەند مۆدیلێکی بڵاوە و بەلۆگۆی نیسانەوە بڵاوبۆتەوە، بەناوی سکای لاینەوە.
نیسان سکای لاین ٢٠٢٠ یان ئاشکراکرد کەزۆرێک لەتایبەتمەندییەکانی Q٥٠ ی ھەیە کەبەشی پێشەوەی جیاوازە و لەدیزاینی نیسان جی تی ئار دەچێت و لۆگۆی گەورەی نیسانی ھەیە لەسەر عەتەرەکەی. 
لەو شتانەی بۆی زیادکراوە ، سستمی ProPilot ٢.٠ یە بۆ ھاوکاری شۆفێر تا خۆی بەبێ دەستوەردان لەسوکانەوە شۆفێری بکات لەھەندێ لەرێگا خێراکانی ژاپۆندا، لەکاتی گۆرینی ئاراستەکاندا شۆفێر خۆی دەتوانێ بیگرێتەوە دەست و کۆنترۆڵی بکات، و نامەی ئاگادارکردنەوەی بینراو و بیستراو بنێرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێر لەرێی کامێرایەکی جێگیرکراوی نێو ئۆتۆمبیلەکەوە. 
ئۆتۆمبیلە نوێیەکە پشت بەمەکینەی ڤی ٦ی قەبارە ٣.٥ لیتر و مۆتۆری کارەبایی بەھێزی ٣٦٠ ئەسپ و پێشبینی دەکرێت ئەم پاییزە بخرێتە بازارەکانی ژاپۆنەوە.

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 16 2019 8:07PM
1150
بابه‌تی زیاتر