جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
سیم کارت بەخۆڕایی دەدرێتە حاجیان
SNN: 
 
دەسەڵاتدارانی سعودییە دەستپێشخەرییەکیان خستۆتەرو بۆ دابەشکردنی سیم کارت و ئینتەرنێت بەخۆڕایی بۆ حاجیان لەمیانی بەرنامەی "میوانانی رەحمان لەچاوانماندان". 
بەرێوەبەرایەتی فرۆکەخانەی پادشا عەبدولعەزیز دەستپێشخەرییەکی کردووە کە بریتییە لەملیۆنێک سیم کارت و ئینتەرنێت بەخۆڕایی بۆ حاجیان کەبەدرێژایی ٢٤ سەعات بەسەریاندا دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەم وەرزەی حەجدا دەگیرێتە بەر بۆ ئاسانکاری پەیوەندی حاجیان لەگەڵ کەسوکارەکانیان و بەردەوامییان لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی بەردەوام پێیانەوە. 

مانگ پێشتر - Jul 18 2019 10:39AM
814
بابه‌تی زیاتر