زانست
زانست
فەیس ئەپ داتای ١٥٠ ملیۆن کەسی خستەمەترسییەوە
SNN: 

ئەپڵیکەیشنی Face App کەبەشێوەیەکی شێتانە لەم چەند رۆژەی رابردوودا بڵاوبۆوە، زانیاریی لەبارەی زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن کەسی بەدەستھێنا. 
داتاکان دەریانخست کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس کۆگای ئەپڵیکەیشنی "گوگل پلەی" بەکاردەھێنن واتە ئەوانەی مۆبایلی ئەندرۆید بەکاردەھێنن زیاتر ئەپڵیکەیشنەکەیان دابەزاندووە، و ئەمەشە روخساری کەسەکان دەگۆڕێ بۆ پیری. 
داتاکان دەریخست کەئەمە لەسستمی IOS دا بۆتە یەکەم ئەپڵیکەیشن لە ١٢١ وڵاتدا. 
ئەو ئەپڵیکەیشنە ئێستا داتا و زانیاری و ناو و وێنەی ملیۆنان کەسی لەبەردەستدایە و دەتوانێ لەھەر کات و مەبەستێک بەکاری بھێنێت بەپێی ئەو مەرجانەی کەپێشتر ئاشکرایکردوە و بەکارھێنەران رازی بون. 
گۆڤاری فۆربس ئاماژەی بەو رووداوەی کۆمپانیای کامبریج ئەنالیتیکا کردووە کەزانیاری لەبارەی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبوک کۆکردبۆوە کەبووە یەکێک لەگەورەترین پرۆسەکانی ھاک لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەمێژووی ئەو تۆڕەدا، گۆڤارەکە رایگەیاندووە پێمان وابو وانەیکمان لەو رووداوە وەرگرتوە بەڵام وانەبوو.
پێشتریش شارەزایان ھۆشدارییان دابوو لەوەی ئەم جۆرە بەرنامانە زیانیان زیاترە و مەترسیان ھەیە. 
وەک ئەپڵیکەیشنەکانی تر، فەیس ئەپ یش گرفتی ناوەتەوە و رووبەروی رەخنەبۆتەوە بەدەستوەردان لەداتاکانی کەسایەتیەکان بەھۆی ئەوەی دەستی گەیشتوە بەزۆرێک لەوێنەکانی نێو مۆبایلەکە، ئێستاش ئەوەی جێی نیگەرانییە نازانرێت بەکارھێنەرانی ئەم ئەپڵیکەیشنە لەئایندەدا رووبەرووی چی دەبنەوە.

مانگ پێشتر - Jul 18 2019 10:49AM
12805
بابه‌تی زیاتر