کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە فشاری کارکردنی ھاوسەرەکەت کەم بکەرەوە
SNN: 

کارکردن لەم رۆژانەدا بۆتە پێویستی و تەنیا پیاوان ناگرێتەوە بەڵکو ژنانیش ئێستا زۆر کاردەکەن لەچاو سەدەکانی پێشوودا. 
ھەندێ جار ژنان توشی فشاری دەروونی و جەستەیی دەبنەوە بەھۆی بەشداریکردنیان لەکارکردن بۆ دابینکردنی بژێوی خێزان، سەرباری ماندوێتی و بارگرانی تری ماڵ، لێرەدا رۆڵی پیاوە کەھاوکاری بێت لەکەمکردنەوەی ماندوێتی  و ئەو فشارە دەروونیەی ھەستی پێ دەکات. 
وێبسایتی "ھارڤارد ریڤیو" پێنج رێگای خستۆتەروو کەپیاوان دەتوانن ئەو فشارەی ژنان کەم بکاتەوە : 
١. گوێ گرتن بۆ سکاڵای ژنان: جێنیڤەر بیتریلیری شارەزای پەیوەندییە ھاوسەرێتییەکان دەڵێت کاتێ ژنەکەت دەگەرێتەوە ماڵەوە و باسی گرفت و کێشەکانی کارکردن دەکات ھەوڵ بدە گوێی بۆ بگریت و پشتگوێی نەخەیت. 
٢. پشتیوانی بکە : گرنگە ئامادەیی خۆت بۆ پشتیوانی کردنی دەربڕیت تا ھەست بەماندوێتی نەکات و ھەست و سۆزی پشیتوانی و ھاوکاری بۆ دەربڕە تا ھێمن بێتەوە و فشاری دەروونی نەمێنێت 
٣. لەگەڵ خۆت بیبە بۆ گەشت و پیاسە تا بەرگەی فشارەکە بگرێت 
٤. بەدووری بخەرەوە لەکەشوھەوای شوێنی کار: رەنگە ژنان بتوانن ھەندێ کاربکەن کەپێشتر نەیانتوانیبێت لەنوسینگە و ماڵدا کۆتایی پێ بھێنن و چەندین سەعات بەردەوام بێت، لێرەدا رۆڵی پیاوان دێت بۆ ھاوکاریکردنی بۆ تەواوکردنی کارەکانی بەشێوەیەکی خێراتر دوور لەکەشوھەوای قەلەقی شوێنی کار. 
٥. ھانی بدە بۆ ئەنجامدانی خولیاکانی: بەھۆی نەبونی کاتەوە رەنگە نەتوانێ خولیاکانی پەیڕەو بکات بۆیە باشترە ھانی بدەیت کاتێکی کەمیش بێت وەری بگرێت و بچێت و پەنای بۆ بەرێت بۆ دوورکەوتنەوە لەدۆخی دڵەراوکێ و رۆتینی رۆژانە.

مانگ پێشتر - Jul 18 2019 8:15PM
751
بابه‌تی زیاتر