جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
خاوەنی نامە مێژووییەکەی نێو بوتڵەکە دۆزرایەوە
SNN: 

وێبسایتی "ABC"ی بڵاویکردۆتەوە کەتوانیویانە ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرابکەن کەبەر لە ٥٠ ساڵ نامەیەکی خستۆتە نێو بوتڵێکی شوشە و ھەڵیداوەتە نێو ئۆقیانوسی ھێمنەوە بەھیوای دۆزینەوەی ھاورێیەکی نوێ. 
"پۆل گالیمۆر"ی ئوسترالی بەرەچەڵەک بریتانی ئەو نامەیەی لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا نوسیوە، دواتر خستویەتیە نێو بوتڵێک و ھەڵیداوەتە نێو ئۆقیانوسی ھێمن، گەشتەکە لەنێوانی بریتانیا و ئوسترالیا دەستی پێکردوە. 
خێزانەکەی دەڵێن بەدۆزینەوەی ئەو نامەیە و خوێندنەوەی توانیویانە دەست و خەتی پۆڵ بناسنەوە کەبەر لەنیو سەدە نوسراوە. 
بوتڵەکە لەئینگلتەراوە بۆ دورگەکانی کەناری و دواتر بۆ ئۆقیانوسی ئەتلەنتیک و "رەئس رەجا سالح" و دواتر بەرەو خۆرئاوای ئوسترالیا رۆشتوە. 
رۆژی سێ شەممەی رابردوو منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان ئەو بوتڵەی دۆزیوەتەوە کەنامەکەی تێدابووە، لەناوچەیەکی کەناراوی لەباشوری ئوسترالیا. 

مانگ پێشتر - Jul 18 2019 8:24PM
1392
بابه‌تی زیاتر