جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەقاچی ٧ دەقیقە شەمەندۆفێرێکی خێرای ڕاگرت
SNN: 

وێستگەی شەمەندۆفێرەکانی شاری گوانگیچۆی چینی رووداوێکی سەیری بەخۆوە بینی کەتێیدا ژنێک بەقاچی توانی ٧ دەقیقە شەمەندۆفێرێک رابگرێت .
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە کەرووداوەکە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە روویداوە و کامێراکانی چاودێری تۆماریان کردووە، کەتێیدا ژنێکی چینی و برا و ھاورێیەکی توانیان بچنە نێو سەکۆی وێستگەکە دوای ئەوەی کارمەندانی وێستگەکە رازی نەبون تکتی تێپەڕبونی بدەنێ بەوپێیەی دواکەوتوە لەوادەی گەشتەکەی.سەرباری ئەوەش گەیشتۆتە بەردەم دەرگای فارگۆنەکان و داوایکردوە دەرگاکە بکرێتەوە تا دوا نەکەوێت لەکارەکەی. 
لەگرتە ڤیدیۆییەکاندا دەبینرێت چۆن ئەو ژنە ھەوڵ دەدات دەرگاکەیان پێ بکاتەوە، بۆ رێگریکردن لەتێپەربونی شەمەندۆفێرەکەش، قاچی دەخاتە نێوانی شەمەندۆفێرەکە و سەکۆی وێستگەکەوە. دواجار کارمەندان توانیان ئەو ژنە لەو شوێنە دووربخەنەوە کەشەمەندۆفێرەکەی ٧ دەقیقە لەوادەی دیاریکراوی خۆی دواخست. 
ئەو ژنە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا بۆ ماوەی ٩ رۆژ بەھۆی یاساشکێنییەوە، برا و ھاورێکەشی تەنیا ئاگادارییان بۆ دەرکرا. 
gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 18 2019 8:40PM
1226
بابه‌تی زیاتر