ژینگه
ژینگه
٦ رێگا بۆ پاراستنی ھاوڵاتی و پۆلیسی ھاتوچۆ لەگازی NO٢
SNN: 

پسپۆڕێک لەتاقیگەکانی توێژینەوەی شێرپەنجە و دۆزینەوەی پێکھاتەی دەرمان، ھۆشداریی لەبارەی مەترسییەکانی زیادبوونی رێژەی گازی NO٢ دەدات لەکەشوھەوای عێراق و کوردستاندا و پشت بەوێنەکانی ئاژانسی ناسا دەبەستێت بۆ شیکردنەوەی کەشوھەوای وڵاتان.
 دکتۆر "لەیس یاسین باجەڵانی" پسپۆڕ لە تاقیگەکانی توێژینەوەی شێرپەنجە و دۆزینەوەی پێکھاتەی دەرمان رایگەیاندووە: ئەم گازە مەترسیدارە ھۆکارێکە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کێشە و نەخۆشیەکانی ھەناسەدان بە تایبەتی لەمنداڵان و تووشبوانی ڕەبوو دا.
ئاماژە بەوەش دەکات کە زیادبوونی ڕێژەی سووتەمەنی و سوتانی بەنزین و زۆربوونی ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەعێراق و کوردستان دا کاریگەری لەسەر باری تەندروستی دەبێت. 

دکتۆر "لەیس یاسین باجەڵانی" رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی کە زیاتر لەناو ئاڵۆزی و دووکەڵی ئۆتۆمبێل رۆژانە چەند سەعاتێک کار دەکەن وەکو پۆلیس و کارمەندەکانی ھاتووچۆ لەسەر شەقام و ترافیکەکان، شۆفێرانی ھێڵی گواستنەوەی جۆراوجۆر کە بەردەوامن لەناو گەراج و شەقامەکاندا، فیتەرەکان کەلەناو دووکەڵی جۆرەھا ئۆتۆمبێل و مامەڵەیان لەگەڵ شوشتنی دەست و پێستیان بەبەنزین. 
پسپۆڕەکەی تاقیگەکانی توێژینەوەی شێرپەنجە و دۆزینەوەی پێکھاتەی دەرمان، دەڵێت بۆ خۆپاراستن لەزیادبونی گازی NO٢ پێویستە: 
١. ئەو کەسانە ماسک ببەستن لەسەر دەم و لووتیان بۆ ئەوەی ژەھراوی لەم گازانە کەم ببێت لە کاتی ھەناسەداندا. 
٢. پێویستە دەستکێش لەدەست بکەن بەتایبەتی فیتەرەکان بۆ پاراستنیان لەزیانەکانی بەنزینی ژەھراوی.
٣. بۆ شۆفێران و پۆلیسی ھاتوچۆش کەرۆژانە کاتێکی زۆر لەبەر دوکەڵ و گازی NO٢ و پاشماوەی بەنزینی ژەھراوی مەترسیداردا دەمێننەوە ، جگە لە بەکارھێنانی ماسک بۆ دەم و لووت، دەبێت خۆیان بپارێزن لەناو ئۆتۆمبیل و ناو کابینەی تایبەتی سەر ترافیکەکان.
٤. بۆ ھاوڵاتیان و منداڵەکانیان باشتر وایە کاتەکانی دەرچوونیان بۆ دەرەوەی ماڵ یان ئۆفیسی ئیشەکانیان کەم بکرێتەوە و مانەوەیان لەدەرەوە بەپێی پێویست بێت. 
٥. ئاو خواردنەوە و شلەمەنیەکی زۆر ھۆکارە بۆ پاککردنەوەی ماددەی ژەھراوی لەناو لەش لەڕێگەی میزەوە بۆ کەم کردنەوەی ژەھراویی نیشتوو و کەڵەکەبوو، لەگەڵ خۆپاراستن لەئەگەری تووشبوون بەجۆرەکانی شێرپەنجە. 
٦. ھەروەھا وەک لەوڵاتانی جیھان پەیڕەو دەکرێت، ھەوڵ بدرێت کەمتر بچیتە ئەو شوێنانەی کەرێژەی دانیشتوانی چڕە لەبەر کاریگەرییەکانی پیسبونی ژینگە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 21 2019 8:06PM
923
بابه‌تی زیاتر
پەیوەندی گۆشتی مانگا و سۆیا بەئاگرەکەی ئەمازۆنەوە ...
ھەسارەیەکی گەورە دۆزرایەوە ...
کاریگەری نەیزەک بۆ ژیانی سەر زەوی ئاشکرابوو...
زانایان کونێکی رەشی زەبەلاحیان دۆزییەوە ...
کۆنترین ماسی دۆزرایەوە..ھەردوو جەنگی جیھانی بینیوە ...
ھەسارەیەک لەشێوەی ھێلکەدا دۆزرایەوە ...
دیاردەیەکی فەلەکی بیردۆزەیەکی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت ...
ناسا ھەسارەیەکی نوێی دۆزییەوە ٣ خۆری ھەیە ...
چارەسەری گرفتی پلاستیک لەداردایە ...
٦ رێگا بۆ پاراستنی ھاوڵاتی و پۆلیسی ھاتوچۆ لەگازی NO٢...
گەورەترین کۆگای ئاوی سازگار لەسەر زەوی دۆزرایەوە...
دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ڕووبه‌رووی‌ جیهان ده‌بێته‌وه‌...
بونەوەرێکی دەگمەن بەرد دەخوات و لم دادەنیشێ ...
گیانلەبەرێکی نوێ دۆزرایەوە ...جیاوازە لەپشیلەی ئاسایی ...
گۆڕانکاری کەشوھەوا ئەم ژەمە خۆراکییە لەناودەبات ...
پێنجەم کۆنترین دار لەجیھاندا دۆزرایەوە ...
گرانترین دارە..کیلۆی بە ١٠٠ ھەزار دۆلار...
ئەم مانگە دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات ...