ترافیک
ئۆتۆمبیلی نوێی تۆیۆتا لەئۆلۆمپیادی تۆکیۆ ئاشکرادەکرێت
SNN: 

بەوپێیەی تۆیۆتا سپۆنسەری یەکەمی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی ھاوینەیە لەتۆکیۆ بۆ ساڵی ئایندە، گرنگییەکی بەرچاوی داوە بەسستمی گواستنەوە لەم سەردەمە نوێیەدا. 
تۆیۆتا وەک گەورەترین کۆمپانیای بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیل لەژاپۆن سێ ساڵە سەرقاڵی پلانی خۆیەتی بۆ باشترکردنی شێوازی گواستنەوە لەمیانی یارییەکانی تۆکیۆ ٢٠٢٠ دا کەئەویش ئۆتۆمبیلێکە ھاوشێوەی عارەبانەی نێو یاریگاکانی گۆڵف، کەبە "APM یان The Movers People Movers" ناسراوە و بزوێنەرێکی کارەبایی قەبارە گەورەی ھەیە و لەسێ ریز کوشن پێکھاتووە کەجێی پێنج سەرنشین و شۆفێرێک دەبێتەوە. 
تۆیۆتا دەیەوێ ٢٠٠ دانە لەم جۆرە ئۆتۆمبیلە قەبارە بچوکانە بخاتە کار بۆ گواستنەوەی کارمەندان و وەرزشەوانان و ئەو میوانانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لەیارییەکانی ئۆلۆمپیاددا بەوپێیەی وا دیزاینکراوە بەئاسانی کەسەکان سەربکەون و دابەزنەوە و بەئارامی و بێ گرفت بگوێزرێنەوە شوێنی مەبەست.
ئۆتۆمبیلی APM دەتوانێ بەخێرایی ١٢ میل لەسەعاتێک بڕوات و دەردراوی زیانبەخشیشی نیە
ھەروەھا کۆپییەکی تری Concept-i لەخۆگرتوە کەکارەباییە و لەشێوەی ھێلکەدایە و بەھەستی کەسەکان و ژیری دەستکرد کاردەکات. 

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 22 2019 9:58AM
802
بابه‌تی زیاتر