ترافیک
بۆچی کەتەبرید دادەگیرسێنیت ئۆتۆمبیلەکەت قورس دەبێت
SNN: 

سستمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبیل لەدیارترین بەشی ئۆتۆمبیلە کەشۆفێران دەستبەرداری نابن بەتایبەت لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمادا لەوەرزی ھاویندا بەڵام ھەندێ جار داگیرساندنی سستمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبیل دەبێتە ھۆی دروستونی گرفتێک لەئۆتۆمبیەکە و ئەمەش شۆفێر ناچار دەکات بیکوژێنێتەوە.
لەھۆکارەکانی: 
١. لاوازی سستمی کارەبایی ئۆتۆمبیلەکە، بەو جۆرە کۆمپرێسەرەکە کەداگیرسا دەبێتە ھۆی زیادبونی باری سەر مەکینەکە و لاوازی کارەبای گەیەنراو بۆ مەکینەکە لەگەڵ کارپێکردنی سستمی ساردکردنەوەکەدا دەبێتە ھۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر بەشەکانی تری ئۆتۆمبیلەکە.
٢. رەنگە کەمی زەیتی تەبرید و دزەکردنی غازی فریۆن دەبێتە ھۆی گرفتێک لەکۆمپرێسەر و کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر ئەدای ئۆتۆمبیلەکە. 
٣. تێکچونی یەکێک لەپلاکەکان یان ھەموی کەدەبێتە ھۆی ئەوەی کارەبا نەگاتە مەکینەکە.
٤. لاوازی کارکردنی پانکەی ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی توشبونی بەگرفت کەدەبێتە ھۆی زیادبونی گەرمی مەکینەکە
٥. بونی گرفت لەیەکێک لەڤاڵڤەکانی ھەوای نێو پستۆنەکان و دروستبونی گرفت لەکارکردنی مەکینەکەدا 
٦. بونی گرفت لەیەکێک لەخولەکانی ساردکردنەوە جا کەڵەکەبوونی رادێتەر بێت یان گرفت لەکاری واتەرپەمپ بێت دەبێتە ھۆی زیادبونی پلەکانی گەرمای مەکینەکە. 

مانگ پێشتر - Jul 26 2019 11:33AM
5056
بابه‌تی زیاتر