کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە پیاوەکەت بکە بەکەسێکی سەرکەوتوو
SNN: 

بەوپێیەی ھاوسەرێتی پەیوەندییەکی ھاوبەشە بۆیە سەرخستنی ھەر لایەنێکی تەنیا بەبەدەستھێنانی لایەنی دووەمە کەدۆخێکی گونجاوی بۆ برەخسێنێت و ھاوکاری و پشتیوانی بکات. 
زۆربەی جاریش ھاوسەری نمونەیی پشتیوانی پیاوەکەی دەکات بۆ بەدەستھێنانی باشترین ئامانجەکانی. 
لێرەدا وێبسایتی "مارکێتینگ ئای"پێنج رێنمایی بەسوودی بۆ ژنان ئاشکراکردوە تا بتوانن ببنە ھۆکارێک بۆ سەرکەوتنی ھاوسەر یان پیاوەکانیان. 
١. بەردەوام مەبۆڵێنە تا دۆخی قەلەقی و نائارامی باڵ بەسەر ماڵەکەدا نەکێشێت و کاریگەری نەبێ لەسەر ئەدای پیاو. 
٢. ھانی بدە بۆ بەرگەگرتن لەسەر کارەکەی و رێزی لێ بگرە و دەستخۆشی لێ بکە
٣. دۆخێکی ھێمن و ئارام بەردەست بکە بۆ پیاوەکەت ئەگەر لەماڵەوە بوو یان سەرقاڵی پشودان و ئارامی بوو 
٤. ھانی بدە متمانە بەخۆی بکات و بەردەوام بێت بەرەو سەرکەوتن 
٥. ھەوڵ بدە ھاوکاری بیت لەدۆزینەوەی چارەسەرەکاندا: ئەگەر رووبەرووی ھەر گرفت و سەختیەک بۆوە لەکارەکەیدا ھەوڵ بدە گرنگی پێ بدەیت و ھاوکاری بکەیت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە، پشتیوانی دەروونی و سۆزداری بکە بۆ چارەسەر و رووبەرووبونەوەی ئاستەنگەکان.

مانگ پێشتر - Jul 26 2019 3:05PM
890
بابه‌تی زیاتر