ترافیک
لکزسی نوێ بۆ رێگا سەختەکان ئاشکرابوو
SNN: 

کۆمپانیای لکزس بەم دواییانە نمونەیەکی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی ئاشکراکرد بۆ ھەوادارانی سەرکێشی و تێپەڕاندنی رێگا سەختەکان. 
ئۆتۆمبیلی نوێی GXOR پەیکەرێکی تایبەتی ھەیە کەپێکانە بەھێزەکان ناھێڵێت و لەکانزا و ریشاڵی کاربۆنی دروستکراوە و تایەی گەورەی ھەیە General Tire ٢٧٥/٧٠ و تایبەتە بەرێگا سەختەکان، و سستمێکی ھاوکار لەکۆنترۆڵکردنی تایەکان لەکاتی تێپەڕبونی لەسەر رمڵ و رێگا قوڕەکاندا. 
بۆ بینینی ئۆتۆمبیلە نوێیەکە کلیکی Lexus بکە
ئۆتۆمبیلەکە سستمی راکێشانی بەھێزی ھەیە بۆ مەکینەکە و کێبڵی بەھێز بۆ راکێشان لەکاتی کەوتنە نێو چاڵ و قوڕاوەوە، لەگەڵ تانکی گەورە و سوتەمەنی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی درێژ ، سەرباری بەرادێکی تایبەتی بچوک، و چپی تیشکی خۆر بۆ زامنکردنی کارەبا بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەکاتی گەشتە دوورەکاندا. 
ئەم ئۆتۆمبیلە مەکینەیەکی تایبەتی ھەیە بۆ زامنکردنی تێپەڕبوونی ھەوا لەکاتی تێپەربوون بەنێو ئاودا.
ئەم ئۆتۆمبیلە تایبەتە بەگەشتە سەختەکان و نوێترین سستمی ئەلیکترۆنی و مەڵتی میدیا و فێنککەرەوەی ھەیە لەگەڵ سستمی دیاریکردنی شوێنەکان لەرێی مانگە دەستکردەکانەوە سەرباری سستمی کۆنترۆڵکردنی ئەلکترۆنیی بەخێرایی سوڕانەوەی تایەکان لەسەر رێگا جیاوازەکان.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jul 27 2019 11:40AM
831
بابه‌تی زیاتر