زانست
زانست
سۆنی تەبریدێکی تاکە کەسی پەرەپێدەدات
SNN: 

کۆمپانیای سۆنی پرۆژەیەکی نوێی ئاشکراکردووە بەناوی Reon Pocket کەبریتییە لەئامێرێکی تاکە کەسی بۆ فێنککردنەوە بەقەبارەیەکی بچوک. 
ئامێرەکە ھێشتا لەقۆناغی بەرھەم ھێناندایە و بڕیارە ساڵی ٢٠٢٠ بەنرخی ١٧٥ دۆلار بەردەست بکرێت. 
ئەم ئامێرە دەکرێ لەنێو کراسێکی تایبەتدا دابنرێت و لەکاتی سەرماشدا دەتوانێ گەرمت کاتەوە. 
ئەم ئامێرە پشتیوانی تەکنیکی ساردکردنەوەی کارەبایی دەکات و لەرێی ئەپڵیکەیشنێکەوە لەسەر مۆبایلەکەت دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت.
ئەم ئامێرە دەتوانێ  ١٣ پلەی سەدی گەرمی لەش دابەزێنێ و ٨ پلە بەرزی بکاتەوە. 
کێشی ئامێرەکە ٨٥ گرامە و بەسستمی ئەندرۆید و iOS کاردەکات و باترییەکی ھەیە بەرگەی ٢٤ سەعات کارکردن دەگرێت.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Jul 28 2019 8:02PM
9925
بابه‌تی زیاتر