کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پاراستنی نھێنی بۆ تەندروستیت خراپە
SNN: 

زۆرێک کەس ژیانێکی پڕ نھێنی دەژین دوور لەو کەسایەتییەیانەوە کەنیشانی کەسانی تری دەەن یان خواستی تایبەتیان ھەیە کەس نایزانێت، بەڵام ئەم نھێنیانە رەنگە زیانی ھەبێ بۆیان نەک تەنیا لەرووی دەرونییەوە بەڵکو لەرووی تەندروستی جەستەییشەوە. 
مایکل سلیبیان و ھاورێکانی لەزانکۆی کۆڵۆمبی ئەمریکی لەتوێژینەوەیەکدا کەلەسەر ھەزار کەس کراوە لە ٢٩ وڵات بۆ زانینی کاریگەری پاراستنی نھێنی لەسەر تەندروستی لەش، توێژەران دەڵێن باوترینیان نھێنی سێکسی و سۆزداری و درۆکردن و خواستی دزی و توندوتیژی بووە. 
دەرکەوتوە کەسی ئاسایی ١٣ نھێنی دەپارێزێت لەیەک کاتدا. 
توێژەران دەڵێن کەشووھەوای چواردەورەی ئەو کەسە کە پارێزگاری لەنھێنییەکە دەکات کاریگەری ھەیە لەسەر باری تەندروستی و میزاجی کەسەکە بەوپێیەی ئەگەر بەتەنیا دابنیشێت بیر لەشاردنەوەی نھێنییەکان دەکات ئەمەش توشی دڵەراوکێی دەکات. 
توێژەر "تۆم فریجس" و ھاورێکانی لەتوێژینەوەیەکی تری زانکۆی ئۆتریخت لەھۆڵەندا رایانگەیاند ئەو کەسانەی نھێنییەکانیان شاردەوە و بەکەسیان نەوت ، سکاڵای جەستەیی و میزاجی خراپیان زیاتر بوو، ھەستیان بەتەنیایی دەکرد زیاتر لەو کەسانەی ھاوبەشییان بەنھێنییەکان کرد لەگەڵ ھاورێ و کەسە نزیکەکان و باوک و دایکیاندا.

3 هەفتە پێشتر - Jul 29 2019 8:28PM
776
بابه‌تی زیاتر