زانست
زانست
کەئایفۆنەکەت گەرم بوو چی لێ دەکەیت
SNN: 

بەوپێیەی ھاوینی ئەمساڵ زۆر گەرمە و پلەکانی گەرما زۆر بەرزبونەتەوە، بۆیە لەپاڵ کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر تەندروستی مرۆڤ کاریگەری لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیش ھەیە لەنێویاندا مۆبایلی ئایفۆن. 
کۆمپانیای ئەپڵ ھەوڵ دەدات کەمۆبایلەکەی بەرگەی پلەی گەرمی سفر بۆ ٣٥ پلەی سەدی بگرێت بەڵام ئەگەر گەرمتر بوو ئەوا ئایفۆن شێوازی کارکردنی دەگۆڕێ تا کۆنترۆڵی پلەی گەرما بکات. 
دەکرێ بەکارھێنانی ئایفۆن لەپلەی سەروو ٣٥ پلەی سەدیدا کاریگەری لەسەر تەمەنی باترییەکە بکات ئەمەش ئەپڵ پشتراستی کردۆتەوە.
کاتی مۆبایلەکەت گەرم دەبێ باترییەکە تەمەنی کەم دەبێتەوە و لەبەرامبەردا ناھێڵێت پێکھاتەکانی ناوەوە زیانیان پێ بکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا درەنگتر و ھێواشتر بارگاوی دەبێتەوە، رووناکی شاشەکەی دادەبەزێت و شەبەکەی لاواز دەبێت.
ھەروەھا ھەندێ جار فلاشی کامێراکە لەکاردەکەوێ و مۆبایلەکەت لەوئەپڵیکەیشنانەی کەپشت بەگرافیک دەبەستێ، ھێواش دەبێتەوە. 
ئەگەر نامەی ئاگادارکردنەوە لەبەرزی پلەی گەرما دەرکەوت لەسەر مۆبایلەکەت، بۆیە یەکەم شت پێویستە بیکەیت، کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت و گواستنەوەیەتی بۆ شوێنێکی فێنک. 
ئەگەر ھەر بەردەوامبوو: 
مۆبایلەکەت لەئامێرەکانی تر دووربخەرەوە
ئەو ئەپڵیکەیشنانەی بەکاریان ناھێنیت بیانسڕەوە 
مۆبایلەکەت بارگاوی مەکەرەوە تا سارد نەبێتەوە 
ھەر کەڤەرێک ھەیە بەسەر مۆبایلەکەتەوە لایبدە

3 هەفتە پێشتر - Jul 29 2019 8:37PM
10705
بابه‌تی زیاتر