جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ئامێری پشکنینی درۆکردن لەفرۆکەخانەکان دادەنرێت
SNN: 

گروپێک لەتوێژەران جۆرە ئامێرێک دەخەنەکار کەبۆ پشکنینی درۆیە و بەتەکنیکی ژیری دەستکرد کاردەکات و بەھیوان ببێتە ئامێری سەرەکی لەپاراستنی ئاسایشی فرۆکەخانەکانی جیھان.
ئەو ئامێرە نوێیە کەبە "ئاڤاتار" ناسراوە لەلایەن کۆمپانیای "دێسیرن ساینس"ەوە دروستکراوە. 
رۆژنامەی "فاینانشل تایمز"ی بریتانی بڵاویکردۆتەوە، بیرۆکەی ئاڤاتار پشت دەبەستێ بەپرسیارکردن لەگەشتیارەکە لەنێو دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکاندا و بەووردی کاریگەری مرۆڤ دەخاتەروو وەک گوزارشتەکانی رووخسار و دەنگ و شێوازی قسەکردن ئایا راستە یان درۆ. 
ئەمەش بۆ ئەو کەسانەیە کەنیەتی مەترسیدار و خراپیان ھەیە بەبەراورد بەرێگا ئاساییەکانی کەئێستا لەنێو فرۆکەخانەکاندا دەگیرێتەبەر.
ئەڤاتار رەنگی سەوز و سور بەکاردەھێنێت بۆ پۆلێنی گەشتیاران. 
ئەو ئامێرە ئاستی ووردبینی ٨٠ بۆ ٨٥%یە . 

3 هەفتە پێشتر - Aug 2 2019 6:02PM
719
بابه‌تی زیاتر