جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
گەورەترین فەرشی ئێرانی بە ٦ ساڵ چنراوە
SNN: 

سەرۆکی ئێران "حەسەن رۆحانی" گەورەترین فەرشی لەجیھاندا ئاشکراکرد کەبەدەست دروستکراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم فەرشە لەشاری تەورێز دروستکراوە لەباکوری خۆرئاوای ئێران و ئەمەش شەش ساڵی پێچووە. 
فەرشەکە ٦٠٠ مەترە دوجایە و کێشی ٣ تۆنە و ٧٠ جۆر بۆیەی تێدا بەکارھاتوە و کاری دەستییە.
جێی باسە ئێران گەورەترین سەرچاوەی فەرشە لەجیھاندا و ساڵانە ٣٠%ی بازارەکانی جیھان دابین دەکات و داھاتی ٤٢٠ ملیۆن دۆلارە و زیاتر لە ١ ملیۆن کەس لەو وڵاتە خەریکی فەرش چنینن. 
gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Aug 2 2019 6:13PM
1571
بابه‌تی زیاتر