کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کامیان زیاتر دەخەون ژن یان پیاو
SNN: 

ھەموو ماڵێک گرفت و ناکۆکی تێدایە لەبارەی ئەوەی کامیان زۆرتر دەخەون ژن یان پیاو ھەریەکە ئەوی تر تۆمەتبار دەکات کەئارامی بەخۆوە نابینێت بەوپێیەی کەم دەخەوێت. 
دواجار توێژەرانی بریتانیا ویستیان ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە و توێژینەوەیەکیان کرد تا بزانن پیاوان چەندێک کاتی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ خەوتن لەبەرامبەر ژناندا. 
توێژینەوەکە دەریخست کە ١٣%ی پیاوان دوانیوەرۆ دەخەون و لەبەرامبەر ٦%ی ژناندا.
ئەو توێژینەوەیەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردۆتەوە دەریخستوە کەچارەکی ئەو رێژەیەی ژنان ھەرگیز سەرخەویان نەشکاندوە لەبەرامبەر ١٦%ی پیاواندا. 
لەوبارەیەوە "لیزا ئارتیس" پسپۆری پەیمانگەی خەوتن لەبریتانیا رایگەیاندووە خەوتن بۆ ٢٠ بۆ ٣٠ دەقیقە بەسە بۆ ھێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار و سەرلەنوێ ھێز تێگەڕانەوە. 
وتیشی ئەگەر ماوەکە لەمە زیاتر بێت خەوێکی قوڵت لێ دەکەوێت و وادەکات ھەست بەخەواڵوویی بکەیت.

2 هەفتە پێشتر - Aug 5 2019 12:16PM
1250
بابه‌تی زیاتر