جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
لەبەر ئەم ھۆکارە مەھێڵە پیاو بەتەنیا بچێ بۆ شت کڕین
SNN: 

رەنگە پیاوان بەرپرس بن لەکڕینی پێداویستییەکانی رۆژانەی ناوماڵ وەک سەوزە و میوە و چەندینی تر، بەڵام زۆربەی پیاوان ھەڵە دەکەن لەم بازارکردنەدا ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر پەیوەندیی بەھاوسەرەکانیانەوە. 
وێبسایتی "لیستۆنیک" ھەندێ ھەڵەی خستۆتەروو کەپیاوان دەیکەن لەکاتی کڕینی پێداویستیەکانی ناوماڵدا: 
١. کڕینی پێداویستی زیاد لەپێویست ئەمەش دەبێتە ھۆی بەھەدەردانی پارە و خراپبونی ئەوەی دەیکڕێت. 
٢. نەکڕینی ھەموو شتەکان: بەوپێیەی ھەندێ جار پیاوان لەیادیان دەچێ ئەوە بکڕن کەژنەکانیان داوایان لێ دەکات.
٣. کڕینی میوە و سەوزەیەک کەرەنگە باش نەبێ و بۆ ئەو ژەمە نەبێت کەھاوسەرەکەی دەیەوێ بەکاری بھێنێت. 
٤. دانانی بودجەیەکی ھەڵە : زۆرێک پیاوان پارەیەکی دیاریکراو دادەنێن بۆ نرخی پێداویستیی و تێچووەکان و کاتێ دەچنە بازاڕ دەبینن ئەو پارەیە زیادی کردووە و ئەمانیش پارەی پێویستیان پێ نیە ئەمەش گرفتیان بۆ دروست دەکات.

2 هەفتە پێشتر - Aug 5 2019 6:08PM
1572
بابه‌تی زیاتر