جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەپیاز و کۆلا مەنجەڵی سوتاو پاک بکەرەوە
SNN: 

ئەو پەڵە رەشانەی کەلەدەرەنجامی سوتانی خۆراکەوە لەسەر قاپ و مەنجەڵ دروست دەبن یەکێکە لەبابەتە بێزارکەرەکان بەلای زۆرێک لەکەیبانوی ماڵەوە، لێرەدا وێبسایتی Recipes timesofindia ئەم رێگایانەی خستۆتەروو بۆ لابردن و پاککردنەوەی : 
١. لەکوپێکدا ٢٤٠ مل سرکە دابنێ بەوپێیەی مادەیەکی ترشە بەسوودە بۆ نەھێشتنی ئەو سوتاوییە و ھەوڵ بدە بەفڵچەیەک خەریکی بیت و دواتر بیخە سەر ئاگر و پاشان بیخە شوێنێکی ساردەوە. 
٢. دوو کەوچکی گەورە سۆدەی نان بھێنە و با ٣٠ دەقیقە پێوەی بێت و دوات تێکەڵی سرکەی گەرمی بکە و. 
٣. دەەتوانیت کەمێک خوێی لێ بدەیت و دەستی پێدا بھێنیت 
٤. مەنجەڵەکە پڕ بکە لەئاو و ٦ پارچە پیازی تێ بکە (چینی دەرەوەی پیاز) و گەرمی بکە و سەری بنێرەوە و با تا ٣٠ دەقیقە بکوڵێت و دەریبھێنە لەفڕنەکە و پاشان بەسابونی ئاسایی بیشۆ. 
٥. کەمێک کۆلا بکەرە ناو مەنجەڵەکەوە و بیخە سەر ئاگر و دوای چەند دەقیقەیەک تێبینی دەکەیت پەڵە رەشەکان دیار نامێنێت.

2 هەفتە پێشتر - Aug 5 2019 9:10PM
2059
بابه‌تی زیاتر