کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٣ سودی لێبووردەیی لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا
SNN: 

لێبوردەیی لەپەیوەندی ھاوسەرێتیدا یەکێکە لەگرنگترین ھۆکارەکانی رێگری لەدروستبونی کەلێنێک لەپەیوەندییەکەدا و ئەمەش دۆخێک دروست دەکات کەلەبەرژەوەندی خێزاندا دەکەوێتەوە. 
وێبسایتی "فامیلی لایڤ کەنەدا" سێ سودی ئاشکراکردووە: 
١- لێبوردەیی خۆشەویستی بەھێز دەکات: ئەمەش ئەگەر یەکێک ھەڵەیەکی کرد و لایەکەی تر لێبوردە بوو بەرامبەری ئەمە دەبێتە ھۆی سوپاسگوزاری و نامەیەک دەگەیەنێت کەلایەنەکەی تر لێی بوراوە لەسەر ھەڵەکەی چونکە خۆشی دەوێت، کەسی بەرامبەریش پەرۆش دەبێ لەسەر ئەوەی ھەڵەکان دووبارە نەکاتەوە. 
٢- لێبوردەیی ھەستی ئازادی مان لا دەبزوێنێت : لێبوردەیی ھەموو ھەستێکی نەرێنی ناھێڵێت بۆ ئەو کەسەی خۆشمان دەوێت و یارمەتیمان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کەرەنگە بێتە رێی بەختەوەرییمان لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیدا. 
٣- لێبوردەیی وانەی قوربانیدان مان فێر دەکات: لێبوردەیی بەرامبەر ھەر کەسێک رەنگە سەخت بێت بەڵام ئەگەر ھاورێی کار بێت یان یەکێک لەئەندامانی خێزانەکەی، کاتێ ڕابێیت لەسەر لێبوردەیی ئەوە مانای ئەوەیە گەیشتوینەتە ئاستێکی باڵای قوربانیدان  و ئەمەش باشترین تایبەتمەندییە کەسێک ھەی بێت. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 7 2019 8:00PM
1505
بابه‌تی زیاتر