ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەر لەجەژنی قوربان بەم ماسکانە پێست سپی بکەرەوە
SNN: 

یەکێک لەو گرفتانەی کەرووبەرووی ژنان دەبێتەوە بەھۆی چونە بەرخۆر و پیسبون و سستمی خۆراکی نا ھاوسەنگ و بەکارھێنانی پێداویستی جوانکاریی و مادە کیمیاییەکانە، بۆیە لێرەدا چەند رێگایەک دەخەینەروو بۆ پاککردنەوەی پێست .
ماسکی لیمۆ : ئەمەش ھاندرەی پێستە و پێست جوان دەکات و دەبێ کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆ و  کەوچکێک ھەنگوین و زەیتی زەیتون تێکەڵ بکەیت و لێی بدەیت و ١٠ بۆ ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاو بیشۆیت 
ماسکی تەماتە: تەماتەیەک بھێنە لەگەڵ ئەڤۆکادۆ تێکەڵی بکە و با ٣٠ بۆ ٤٠ دەقیقە پێوەی بێت و دواتر بەئاو بیشۆ. 
ماسکی مۆز: مۆزێک بفلیقێنەرەوە و تێکەڵی کەوچکێک ھھەنگوین و کەوچکێک ماستی بکە و با ١٥ دەقیقە پێوەی بمێنێتەوە پاشان بەئاو بیشۆ.
ماسکی توێکڵی پرتەقاڵی وشک: کەوچکێک توێکڵی ھاڕاوی پرتەقاڵ تێکەڵی کەوچکێک ماست بکە و تێکەڵی بکە پاشان بیدە لەدەم و چاوت و بەئاوی سارد بیشۆ دوای ١٥ دەقیقە.

2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 4:28PM
3330
بابه‌تی زیاتر