لەکوردستانەوە
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر
SNN: کۆسار مەحمود

نەخۆشی زەھایمەر یەکێکە لە ترسناکترین نەخۆشیەکان کە تووشی مرۆڤ دەبێت بەتایبەت بەساڵاچووان، بەڵام ئەگەر زوو نەخۆشیەکە دەستنیشان بکرێت و نیشانەکانی بناسیتەوە، ئەوا ئەگەری کەمکردنەوە و وەرگرتنی چارەسەر زیاتر دەبێت و ڕاوێژکارێکی دەرونیش نیشانەکانی دەخاتەڕوو 

بوشرا عەبدوڵا ڕاوێژکاری دەرونی بەSNNی ڕاگەیاند : دیارترین نیشانەکانی بیرکۆڵی بریتین لە پلان دانان و کات رێکخستن، یان زانین وەڵامی مەتەڵ و پرسیاری سادە دژوار دەبێت بۆت.

وتیشی : رۆژ دوای رۆژ کاری ناو ماڵ و ئەرکە بنەرەتیەکانی ژیانی خۆت لا دژوارتر دەبێت، ھەست دەکەیت کاتی زیاتریان دەوێت ، وە ھەستکردن بە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی زۆر و بەردەوام.

ئاماژەی بەوەشکرد : زۆرجار سەرت گێژ دەخوات لەو شوێنەی تێیدایت، یان نازانێت لەکوێیت و شوێنێکت بە درەنگ بۆ دەدۆزرێتەوە ، وە دابەزینی ئاستی بینین و جیاکردنەوەی گەورەیی و دووری دوو تەن لە وێنەیەکدا.

ئەوەشیخستەڕوو : دروستبوونی کەم و کوڕی لە قسەکردن، یاخود لەدەستدانی توانای پێکەوە نانی وشەی سادە و دروستکردنی رستەی رۆژانە ، لەگەڵ بیرچوونەوە و سڕینەوەی یادگاریەکان یان چیرۆکەکانی رۆژانە و کەمبونەوەی ئارەزووی کارکردن و گفتوگۆ.

ئەو ڕاوێژکارە دەرونیە وتیشی : ھەڵسوکەوتەکانت زووزوو گۆڕانکاری بەسەرتدادێت، یان زوو توڕەدەبیت و بە بابەتی بچوک و سادە ھەڵدەچیت ، باوەڕکردن بە رووکەش، یان نەبوونی توانا بۆ زانینی نرخ و بەھای راستی کاڵاکان.

باسی لەوەشکرد : بەشی یادگای گشتی مێشک تێکدەچێت، دەست و قاچەکانت ئەرکی ئاسایی خۆیان نامێنێت ، ھەموو ئەم نیشانانە وادەکەن ھەست بە نەخۆشیەکە بکەین و چارەسەری بۆ بدۆزینەوە.

2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 8:46PM
1587
بابه‌تی زیاتر
خوێندکارێکی نمونەیی خەڵات دەکرێت...
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...