ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم جۆرە ئازاری سوڕی مانگانە نامێنێت
SNN: 

زۆربەی خانمان پەنا دەبەنە بەر ئازارشکێنەکان و چارەسەر بەکاردەھێنن بەبێ راوێژی پزیشک ئەمەش دەرەنجامی خۆی ھەیە لەکاتێکدا چارەسەری سادە تر ھەیە و دەکرێ بەکاری بھێنیت، رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" چەند چارەسەرێکی خستۆتەروو بەبەکارھێنانی زەیتی سروشتی بۆ نەھێشتنی ئازاری سوڕی مانگانە لەخانماندا، دەتوانیت ٣ دڵۆپی لێ بەکاربھێنیت و مەساژی سکی پێ بکەیت یان بۆنی بکەیت یاخود بیخەیتە ئاوی حەمامەوە. 
١- زەیتی لاڤیندەر: تایبەتمەندی دژە ھەوکردنی ھەیە و مادەی پرۆستاگلاندین جێگیر دەکات کەپەیوەندیدارە بەئازارەکەوە
٢- زەیتی دارچینی: ئەمەش لەزەیتە چالاکە بۆندارەکانە کەبەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گرژبونی ماسولکەکانی منداڵدان . 
٣- زەیتی مەریمی: ھاوسەنگی ئاستی ھۆرمۆنی لەش بەدەست دەھێنێ و بێ میزاجی و ئاوسان ناھێڵێت 
٤- بەیبونی رۆمانی:بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی سوڕی مانگانە 
٥- زەیتی گەرچەک: ئەمەش بەسوودە و ماوەی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 8 2019 8:59PM
3491
بابه‌تی زیاتر