ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی دواكه‌وتنی به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع بزانه‌
SNN: 
زۆرێك له‌ژنان توشی‌ گرفتی‌ نه‌خواردنی حه‌بی مه‌نع ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌ له‌نێو ده‌رمانخانه‌ و بازاره‌كاندا نه‌مابێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ گرفت و زیانگه‌یاندن به‌خانمان و كاریگه‌ری‌ لاوه‌كی ده‌بێت.
حه‌بی رێگری‌ له‌دوگیانی رێگه‌یه‌كی هۆرمۆنییه‌ بۆ رێگری‌ كردن له‌دوگیانی و چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ دواكه‌وتنی سوری‌ مانگانه‌ ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره‌ له‌دابه‌زینی خوێن و چاره‌سه‌ری‌ ئازاره‌كه‌ ده‌كات و گرفتی‌ به‌تۆپه‌ڵ خوێن هاتنه‌وه‌ ده‌كات و هه‌وكردنی رووپۆشی منداڵدان ناهێڵێت.
وێبسایتی Medical News Today مه‌ترسیه‌كانی نه‌خواردنی حه‌بی مه‌نع له‌كاتی خۆیدا ده‌خاته‌رو: 
ئه‌گه‌ری‌ زیاتری روودانی دوگیانی دروست ده‌بێت 
توشی‌ خوێنبه‌ربون و نارێكی سوری‌ مانگانه‌ ده‌بیت 
كاریگه‌ری‌ تری هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ده‌یخۆیت بۆ چاره‌سه‌ری‌ كیسی‌ هێلكه‌دان و گرفتی‌ هۆرمۆنی دروست ده‌بێت 
بۆ ئه‌و ژنانه‌ی گرفتی هه‌وكردنی روپۆشی منداڵدانیان هه‌یه‌، حه‌بی مه‌نع به‌سوده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار و سوڕی‌ خوێن.

2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 9:14AM
3186
بابه‌تی زیاتر