ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
حه‌وت خۆراك ده‌تپارێزێ له‌شێرپه‌نجه‌
SNN: 
وێبسایتی Health and Human چه‌ند جۆرێكی خۆراكی ده‌خاته‌روو كه‌ده‌تپارێزێ له‌شێرپه‌نجه‌. 
شێرپه‌نجه‌ ده‌ هۆكاری‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌تیشكه‌وه‌ بۆ ڤایرۆس و میكانیزمی گشتی شێرپه‌نجه‌ چونكه‌ خانه‌ سروشتییه‌كانی له‌ش و ئه‌ندامی له‌ش دابه‌ش ده‌بێ به‌خێرایی و وه‌ره‌م دروست ده‌بێت. 
گرنگترین جۆری‌ خۆراكی بۆ پاراستن له‌شێرپه‌نجه‌: 
برۆكلی و قه‌رنابیت و كه‌له‌رم سودیی‌ زۆره‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین سی و ئی و بی 9 و كه‌ی‌ و كارۆتین و كانزاكان 
گێزه‌ر كه‌له‌سێو زۆرباشتره‌ و مه‌ترسی ناهێڵێت و مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ و پرۆستات و سیه‌كان و خوێن ناهێڵێت 
فاسۆلیا : سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ خۆراكیی و ریشاڵه‌ و هانده‌ری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توشبونه‌ به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن و رێكه‌. 
شلیك: به‌فرێشی بخۆیت چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن و رێكه‌ و ده‌م و سورێنچك ده‌كات 
پزیشكی گیاده‌رمانی وه‌ك سیر و دارچینی و زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، سیر ئه‌لیسینی تێدایه‌ كه‌خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كوژێت. 
ئۆمیگا 3 كه‌له‌ماسی سه‌لمۆن و تۆوی كه‌تان و زه‌یتی زه‌یتوندایه‌. 
ته‌ماته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌كارۆتینید كه‌به‌لیكۆبین ناسراوه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌تپارێزێ له‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و په‌نكریاس و ده‌م و مل و سییه‌كان. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 9:20AM
5379
بابه‌تی زیاتر