ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
با خورما خۆراكی سه‌ره‌كیت بێت
SNN: 
خورما رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی تیدایه‌ كه‌هانده‌ری‌ ته‌ندروستی له‌شه‌ و ده‌یپارێزێت له‌نه‌خۆشییه‌كان و جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌تامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌ و سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش ده‌تپارێزێت له‌مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كان . 
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی وێبسایتی Food.ndtv، خورما ئه‌م سودانه‌ی‌ هه‌یه‌: 
رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی تێدایه‌ كه‌له‌ش چالاك ده‌كات و وزه‌ی‌ پێ ده‌به‌خشێت كه‌گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی به‌رگری‌ و پاراستنی له‌نه‌خۆشی. 
خورما چه‌ندین ڤیتامینی تێدایه‌ كه‌پارێزگاری‌ له‌ته‌ندروستی ئێسك و هه‌وكردن و پاراستن ده‌كات له‌شاش بونی ئێسك. 
خورما رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ئاسن و ڤیتامین تێدایه‌ كه‌چاره‌سه‌ری‌ كه‌م خوێنی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئازاری‌ سنگ ده‌كات 
هانده‌ری‌ ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌ و هه‌وكردن و ئازار ناهێڵێت و ده‌یپارێزێ له‌گرفتی‌ قۆڵۆن و گرفتی هه‌رس. 
پێست ته‌ندروست ده‌كات و ده‌یپارێزێ له‌پیربون و چرچی به‌هۆی‌ بونی ڤیتامین و دژه‌ ئۆكسان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست
زۆرێك ڤیتامینی تێدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ لاوازی و هانده‌ری‌ زیادبونی كێشه‌، ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی سوڕی‌ خوێن و چاره‌سه‌ری‌ كه‌م خوێنی.

2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 9:37AM
3900
بابه‌تی زیاتر