ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئه‌مانه‌ توشی‌ ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كانت ده‌كه‌ن
SNN: 

ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان له‌گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كانه‌ كه‌توشی‌ زۆربه‌ی‌ كه‌س ده‌بێت به‌تایبه‌ت به‌سالاَچوان و كاریگه‌ری‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش و توشی‌ ئازاری‌ زۆری‌ ده‌كات و هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌یت له‌ماسولكه‌ و جومگه‌كاندا، له‌وباره‌یه‌وه‌ وێبسایتی Stanfordhealthcare چه‌ندین هۆكاری‌ خستۆته‌رو كه‌توشی‌ ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كانت ده‌كات. 

به‌رزبونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی‌ زیانبه‌خش له‌له‌شدا. 

زۆر خواردنی خۆراكه‌ چه‌وره‌كان كه‌كاریگه‌ری‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان

ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و موله‌كانی خوێن ده‌بێت 

به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری‌ خوێن توشی‌ ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كانت ده‌كات 

جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسی ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان و گرفتی‌ دڵ زیاد ده‌كات

فشاری‌ ده‌رونی و دڵه‌راوكێ و ماندوێتی گرفتی‌ ته‌ندروستی دڵ دروست ده‌كات 

نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ زیاتر توشی‌ ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كانت ده‌كات

2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 3:17PM
4080
بابه‌تی زیاتر