ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندویت كه‌وتویانه‌ ئه‌سپرین ئازارشكێنه‌
SNN: 

تائێستا واده‌زانرا ئه‌سپرین باشترین ئازارشكێنه‌ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رئێشه‌ و ئازاری‌ له‌ش ده‌كات، به‌لاَم زۆر خواردنی توشی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستیت ده‌كات و كاریگه‌ری‌ خراپی ده‌بێ وه‌ك رژانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مولوله‌كانی خوێن.

وێبسایتی Healthline ئاشكرایكردوه‌ ئه‌و بۆچونه‌ هه‌ڵه‌بوو كه‌ده‌وترا ئه‌سپرین رۆژانه‌ بخۆیت هانده‌ری‌ رێگریكردنه‌ له‌جه‌ڵته‌ و سه‌كته‌ی‌ مێشك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌مه‌ی‌ ئاشكراكرد و رایگه‌یاندوه‌ كه‌هه‌مووكات ئه‌سپرین به‌سود نیه‌ و زیانی مه‌ترسیداری هه‌یه‌.

ده‌سته‌ی‌ ئه‌مریكی و كۆلێژی‌ ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ چه‌ندین رێنماییان بلاَوكرده‌وه‌ تێیدا ئاشكرای‌ ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 70 ساڵه‌ و توشی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ بون و مه‌ترسی خوێنبه‌ربونیان هه‌یه‌ نابێ ئه‌سپرین بخۆن.

ده‌بێ بڕیاری‌ پزیشكی بدرێت له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری‌ ئه‌سپرینه‌وه‌ و له‌مه‌شدا چه‌ند هۆكارێك له‌به‌رچاوبگیرێت له‌وانه‌ ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كه‌، مێژووی خێزانیی نه‌خۆشییه‌كان، مه‌ترسی خوێنبه‌ربوون. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 3:30PM
4154
بابه‌تی زیاتر