ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
10 سودی ته‌ندروستی دارچینی
SNN: 

دارچینی له‌و رووه‌كانه‌یه‌ كه‌ناكرێ پشتگوێی‌ بخه‌یت به‌هۆی‌ سوده‌ زۆره‌كانییه‌وه‌ له‌زۆرێك له‌بواره‌كاندا و ئه‌مه‌ش باشترینه‌ بۆ نێو پێكهاته‌ی‌ خۆراكی و چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه‌، وێبسایتی Healthline 10  سودی ته‌ندروستی خواردنی دارچینی خستۆته‌روو:

كه‌مبونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی بلاَوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن و قۆڵۆن

رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كر

هانده‌ری‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ددانه‌ و ئازارشكێنه‌ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی‌ هه‌نگوین و مه‌عجونی ددان بكرێت 

وه‌ك هێوركه‌ره‌وه‌ی‌ مێشك و باشتركردنی ئه‌ركه‌كانی مێشك و ژیرییه‌. 

رێگره‌ له‌جه‌ڵته‌ی خوێن و به‌و جۆره‌ ده‌تپارێزێ له‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ 

دژه‌ هه‌وكردنی جومگه‌كان و ئێسكه‌ 

كه‌ڕوو و هه‌وكردنی درێژخایه‌نی ئه‌ندامی زاوزێی‌ مێینه‌ ناهێڵێت 

نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ناهێڵێت وه‌ك په‌تا و قه‌سه‌بات و ره‌بوو 

هانده‌ری‌ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كانی گه‌ده‌ و هه‌وكردنی و گرفتی هه‌رس و سكچون و ترشه‌ڵۆكه‌.

ئازاری‌ گرژبونی دوای‌ دووگیانی و ئازاری‌ خوێنبه‌ربون و سوڕی‌ مانگانه‌ ناهێڵێت.

2 هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 3:33PM
4671
بابه‌تی زیاتر