ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
له‌به‌ر ئه‌م 5 هۆكاره‌ تۆوی شیا بخۆ
SNN: 

تۆوی شیا Chia Seeds له‌دانه‌وێڵه‌ ته‌ندروسته‌كانه‌ كه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ره‌گه‌زه‌ خۆراكییه‌كان و دژه‌ ئۆكسان و پرۆتین و ریشاڵی‌ تێدایه‌ و هانده‌ری‌ پاراستنه‌ له‌توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، وێبسایتی Chatelaine گرنگترین سوده‌كانی تۆوی شیای‌ خسته‌روو. 

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ره‌گه‌زه‌ خۆراكییه‌كان: هه‌ردوو كه‌وچك تۆوی شیا 4 گرامی پرۆتین و 136 ملیگرامی كالیسیۆم ه‌ و 20%ی‌ پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی‌ ژنان دابین ده‌كات له‌كالیسیۆم، و 7 گرامی ریشاڵه‌، و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ترشی ئه‌لفا لینۆلیك و ئۆمیگا 3. 

دابه‌زاندنی كێش: به‌هۆی‌ بونی ریشاڵه‌كانه‌وه‌ له‌نێو ئه‌م تۆوه‌دا هانده‌ری‌ هه‌ستكردنه‌ به‌تێربون و پڕبون و به‌و جۆره‌ هه‌ست به‌زۆر خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست ناكه‌یت، هاوكاریت ده‌كات له‌دابه‌زاندنی كێش

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌دژه‌ ئۆكسان: ڤیتامین سی و بیتاكارۆتینی تێدایه‌ سه‌رباری‌ سیلینیۆم و مه‌نگه‌نیز، ئه‌مانه‌ دژه‌ ئۆكسانن كه‌هانی له‌ش ده‌ده‌ن بۆ به‌رگری له‌خۆكردن له‌دژی‌ تێكچونی خانه‌كان كه‌له‌ده‌ره‌نجامی پیربونی سروشتییه‌وه‌ دروست ده‌بێت

رێگره‌ له‌توشبون به‌شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ: ریشاڵ هانده‌ری‌ هێواشكردنه‌وه‌ی‌ خێرایی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی‌ شه‌كره‌ له‌خوێندا دوای‌ نان خواردن، به‌هۆی زۆری‌ پرۆتین و ڤیتامین وكانزاكانه‌وه‌، ئه‌م تۆوه‌ رێگره‌ له‌توشبون به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ.

تۆوه‌كه‌ هانده‌ری‌ خه‌وتنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش: هه‌ر 2 كه‌وچك له‌م تۆوه‌ 0.094 گرامی له‌ماده‌ی كیمیایی تربتۆفان تێدایه‌ كه‌هانده‌ر و یاریده‌ده‌ره‌ بۆ خه‌وتن و هێوربونه‌وه‌.

هەفتە پێشتر - Aug 9 2019 3:40PM
4616
بابه‌تی زیاتر