ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پێنج سودی گرنگی خواردنی شوتی
SNN: 
شوتی له‌باشترین جۆری‌ میوه‌ی هاوینه‌یه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌دژه‌ ئۆكسان و هانده‌ری‌ شێداری‌ له‌شه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ئاوه‌، له‌م راپۆرته‌ی‌ وێبسایتی Chatelaine گرنگترین هۆكاره‌كان كه‌واده‌كات رۆژانه‌ شوتی بخۆیت له‌وه‌رزی هاویندا ده‌خه‌ینه‌روو: 
به‌سوده‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ : رێژه‌یه‌كی زۆری‌ ڤیتامین سیه‌ و رێگره‌ له‌ره‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان و هانده‌ری‌ نه‌رمبونی مولوله‌كانی خوێنه‌ و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و رێگره‌ له‌به‌رزی فشاری‌ خوێن
رێگره‌ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات: به‌هۆی‌ بونی رێژه‌یه‌كی زۆری‌ لایكۆبینه‌وه‌ كه‌دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌ و پیاوان له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات ده‌پارێزێت
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین B1: كه‌بونی ئه‌م ڤیتامینه‌ زامنی بونی سستمی ده‌ماری ته‌ندروسته‌ و نابێته‌ هۆی‌ كه‌می سیامین كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی كێش و سه‌رلێشێوان
رێژه‌یه‌كی زیاتری ئه‌رجنینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت: شوتی ترشێكی ئه‌مینی ده‌گمه‌نی تێدایه‌ كه‌به‌سیترۆلین ناسراوه‌ و له‌ش به‌رهه‌می ده‌هێنێت بۆ دروستكردنی ئه‌رجنین ، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌قه‌باره‌ و ئاراسته‌كردنی تێپه‌ڕبونی خوێن. 
شوتی ژه‌مێكی به‌سوود  و نمونه‌ییه‌ دوای‌ وه‌رزش كردن: شوتی 92%ی ئاوه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم، به‌وپێیه‌ی‌ له‌كاتی وه‌رزش كردندا ئه‌م دو ره‌گه‌زه‌ له‌گه‌ڵ سۆدیۆمدا له‌ده‌ست ده‌ده‌ین بۆیه‌ به‌خواردنی شوتی ئه‌م ره‌گه‌زانه‌ نوێ ده‌بنه‌وه‌ له‌له‌شدا.

2 هەفتە پێشتر - Aug 10 2019 9:00AM
5006
بابه‌تی زیاتر