ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
تا دووگیانیت به‌سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێنیت خۆت له‌مانه‌ به‌دووربگره‌
SNN: 
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای‌ دووگیانی تا كۆتاییه‌كه‌یدا، پێویسته‌ هه‌ندێ خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی بخۆیت كه‌هانده‌ری‌ ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌له‌یه‌ و هانده‌ری‌ گه‌شه‌ی‌ ته‌ندروسته‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆ له‌هه‌ندێ جۆری‌ خۆراك به‌دووربگریت كه‌كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌له‌ له‌كاتی دووگیانیدا. 
وێبسایتی medical news today ئاشكرایكردوه‌ هه‌ندێ جۆری‌ خۆراكی هه‌یه‌ پێویسته‌ ژنی‌ دوگیان خۆی‌ لێ به‌دووربگرێت: 
ده‌بێ خۆ به‌دووربگیرێت له‌چه‌ند جۆرێكی ماسی وه‌ك تونا و ماكریل و ماسی كاڵی‌ وه‌ك سوشی كه‌رێژه‌یه‌كی زۆری‌ جیوه‌ تێدایه‌ كه‌كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی ده‌مار له‌منداڵدا. 
باشتره‌ خۆ به‌دووربگیرێت له‌گۆشته‌ دروستكراوه‌كانی وه‌ك لانشۆن و سوسیس و به‌سترمه‌، سه‌رباری ئه‌و جۆره‌ گۆشه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژن و كۆرپه‌له‌ 
خۆت به‌دوربگره‌ له‌مایۆنیز كه‌كاریگه‌ری‌ خراپی هه‌یه‌ 
خۆت به‌دوربگره‌ له‌خواردنی هێلكه‌ی كاڵ كه‌توشی‌ په‌تای‌ سالمۆنێلات ده‌كات و سستمی به‌رگری‌ لاواز ده‌كات
خۆت به‌دووربگره‌ له‌گیراوه‌ غازییه‌كان و كافایین كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازی گه‌شه‌ی‌ كۆرپه‌له‌ و توشبونی به‌تێكچونی روخسارو شێواوی ، باشتره‌ شه‌ربه‌تی سروشتی فرێش و میوه‌ بخورێت.

2 هەفتە پێشتر - Aug 10 2019 9:06AM
4091
بابه‌تی زیاتر