کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌م جۆره‌ دڵه‌راوكێت نامێنێت
SNN: 
هه‌ندێ جار مرۆڤ به‌هه‌ر هۆكارێك بێت توشی‌ دڵه‌راوكێ و خه‌مۆكی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت زوو زوو توشی‌ ئه‌م گرفته‌ ده‌بیت هه‌وڵ بده‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م رێگایانه‌ بكه‌یت كه‌وێبسایتی webmd ئاشكرایكردووه‌.
وه‌رزش بكه‌ به‌رێك و پێكی و ئه‌مه‌ش باشترین رێگایه‌ بۆ هێوربونه‌وه‌ی‌ مێشك و جه‌سته‌. رۆژانه‌ 2 سه‌عات و نیو وه‌رزش بكه‌ یان به‌خێرایی به‌پێ برۆ. 
ماسولكه‌كانت هێوربكه‌ره‌وه‌ و وه‌رزشی وه‌ك راكشان و مه‌ساژ و حه‌مامی گه‌رمی له‌گه‌ڵ بكه‌ 
هه‌ناسه‌ی‌ قوڵ هه‌ڵمژه‌، پاڵكه‌وه‌ و چاوت دابخه‌ و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ قوڵ بده‌ هه‌ر 5 بۆ 10 ده‌قیقه‌
خۆراك به‌شێوازێكی هاوسه‌نگ بخۆ ئه‌مه‌ش میزاجت باش ده‌كات و با ژه‌مه‌كانت سه‌وزه‌ و میوه‌ی‌ تێدابێت 
باسی كێشه‌كانت بكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت یان پزیشك و چاره‌سه‌ركاری‌ ده‌روونیدا

2 هەفتە پێشتر - Aug 10 2019 9:11AM
1729
بابه‌تی زیاتر