ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
رۆژانه‌ 60 گرام گوێز و باده‌م و بندوق بخۆ
SNN: 
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی نوێی‌ توێژه‌رانی‌ ئیسپانیا ده‌ریخستوه‌ كه‌رۆژانه‌ خواردنی 60 گرام گوێز و بندوق و باده‌م ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی خواستی سێكسی له‌پیاواندا و چێژیان پێ ده‌به‌خشێت. 
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، توێژه‌رانی ئیسپانیا رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دوو چنگی گه‌وره‌ چه‌ره‌س بخۆن به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ ئه‌وا ژیانی سێكسییان باشتر ده‌بێ.
زانایان ده‌ڵێن ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی‌ له‌چه‌ره‌سدایه‌ به‌سوده‌ بۆ ناردنی ئاماژه‌ و شه‌پۆل بۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ بۆ باشتركردنی هه‌ستیاری‌ و ئه‌دایه‌كه‌ی‌. 
ماده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆر هه‌ن له‌چه‌ره‌سدا و ئه‌مه‌ش به‌سوده‌ بۆ سستمی دڵ و مولوله‌كانی خوێن و په‌یوه‌ندیداره‌ به‌سوڕی‌ خوێنی سه‌لامه‌ت و زیادبونی خواستی سێكسییه‌وه‌. 
ده‌ریشكه‌وتوه‌ كه‌خواردنی چه‌ره‌س به‌شێوه‌یه‌كی رێك ده‌بێته‌ هۆی‌ باشتركردنی سپێرم، به‌وپێیه‌ی‌ چه‌ره‌س ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ماده‌ خۆراكییه‌كان و دژه‌ ئۆكسان و ڤیتامینه‌كان وه‌ك فۆلیك ئه‌سید و كانزاكانی وه‌ك كالیسیۆم و پۆتاسیۆم. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 10 2019 9:16AM
4676
بابه‌تی زیاتر