ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چاره‌سه‌ری‌ سروشتی بۆ تا له‌منداڵدا
SNN: 

تا له‌گرفته‌ باوه‌كانی مندالاَنه‌ كاتێ منداڵێك توشی‌ ئه‌م گرفته‌ ده‌بێت باوكان و دایكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگایه‌كی خێرا بگرنه‌ به‌ر بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌ش، جیاواز له‌و رێگایانه‌ پێنج چاره‌سه‌ری‌ سروشتی ده‌خه‌ینه‌روو بۆ پاراستن له‌په‌تا له‌مندالاَندا كه‌وێبسایتی Parentingبه‌م جۆره‌ ئاشكرای‌ ده‌كات. 

پیاز بهێنه‌ به‌ژێر پێیه‌كانی منداڵ دا: پیاز ته‌نیا هانده‌ری‌ دابه‌زاندنی پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌شه‌ و ئازاری‌ له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ته‌نیا پیازێك بهێنه‌ به‌ژێر پێیه‌كان و قاچی منداڵدا بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش رۆژی‌ 2 جار دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

خۆت بشۆ به‌ئاوی زه‌نجه‌بیل: بۆ كوشتنی به‌كتریای‌ به‌رپرس له‌په‌تا له‌مندالاَندا، 2 كه‌وچكی‌ گه‌وره‌ زه‌نجه‌بیل بخه‌ره‌ حه‌مامی گه‌رمه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاره‌قه‌كردنه‌وه‌ ناهێڵێ و ژه‌هر له‌له‌شدا ناهێڵێت.

چای‌ به‌یبون : چاره‌سه‌رێكی باشی‌ په‌تایه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش ئاوه‌كه‌ بكوڵێنه‌و گه‌لاَی‌ چای‌ به‌یبونی تێ بكه‌ تا 1 ده‌قیقه‌ و ئه‌مه‌ش رۆژانه‌ 2 جار بخۆره‌وه‌. 

ئاوی لیمۆ به‌هه‌نگوین: ڤیتامین سی به‌رگری‌ له‌ش زیاد ده‌كات و به‌تێكه‌ڵه‌ی‌ هه‌ردوولایان ده‌تپارێزێ له‌په‌تا. 

مه‌ساژی‌ منداڵ بكه‌ به‌زه‌یتی خه‌رده‌ل وسیر: ئه‌مه‌ش ئاره‌قه‌كردنه‌وه‌ زیاد ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی ژه‌هر له‌له‌ش.

هەفتە پێشتر - Aug 11 2019 3:15PM
3797
بابه‌تی زیاتر