ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بۆ چالاكیت پێویسته‌ له‌سه‌ر سكی ناشتا بیخۆیت
SNN: 

چه‌ندین جۆری‌ خۆراكی ته‌ندروست هه‌ن كه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر سكی ناشتا بیخۆیت به‌هۆی‌ سوده‌ ته‌ندروستییه‌كانیه‌وه‌، به‌هۆی‌ بونی ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی كه‌له‌ش چالاك و ته‌ندروست ده‌كات. 

له‌وانه‌ش:

شۆفان كة باشتره‌ له‌گه‌ڵ كوپێك شیری گه‌رم له‌به‌یانیاندا بیخۆیت . 

هێلكه‌ له‌و خۆراكانه‌یه‌ كه‌پرۆتین و ڤیتامینی زۆره‌ بۆیه‌ باشتره‌ به‌یانیان بیخۆیت تا بتپارێزێ له‌نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌ 

چه‌ره‌س: ڤیتامین و دژه‌ ئۆكسان و مه‌گنیسیۆم و چه‌وری‌ ته‌ندروستی تێدایه‌ 

هه‌نگوینی سپی: باشتره‌ رۆژانه‌ بخورێت له‌كوپێك ئاوی شله‌تێن

قاوه‌ : توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌به‌یانیان خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر سكی ناشتا هانده‌ری‌ ته‌ركیز و چالاكی و چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردنه‌ و مه‌ترسی توشبون به‌شه‌كره‌ ناهێڵێت. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 11 2019 3:31PM
3789
بابه‌تی زیاتر