ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
كیوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین سی
SNN: 

كیوی له‌میوه‌ به‌تام و خۆشه‌كانه‌ به‌لای‌ زۆركه‌سه‌وه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌سودی زۆری‌ هه‌یه‌ و نابێته‌ هۆی‌ زیادبونی كێش، چه‌ندین ڤیتامینی به‌سودی تێدایه‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستی مرۆڤ.

وێبسایتی Webmed چه‌ند سودێكی خستۆته‌رو: 

ڤیتامین سی تێدایه‌ كه‌هانده‌ری‌ به‌رگرییه‌ وه‌ك پرته‌قاڵ كه‌دژه‌ ئۆكسانه‌ و خانه‌كان ده‌پارێزێ و مه‌ترسی توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ ناهێڵێت

یارمه‌تیده‌ره‌ له‌هه‌رسدا:  ئه‌مه‌ش وه‌ك شۆفان به‌سووده‌ و هه‌ستی تێربون ده‌دات و نابێ زۆری بخۆیت، ئه‌نزیمی ئه‌كتینیدینی تێدایه‌ كه‌هانده‌ری‌ هه‌رسه‌. 

وه‌ك مۆز پۆتاسیۆمی تێدایه‌ و ئه‌مه‌ش كانزایه‌كی گرنگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆدیۆم له‌سه‌ر فشاری‌ خوێن، به‌وپێیه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ باڵغبوان له‌رێژه‌ی‌ پێویستی خۆیان له‌ میوه‌ و سه‌وزه‌وه‌ به‌ده‌ست ناهێنن. 

هەفتە پێشتر - Aug 11 2019 3:34PM
3461
بابه‌تی زیاتر