ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
كه‌ره‌وز فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت
SNN: 

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی نوێی توێژه‌رانی ئه‌مریكا ده‌ریخست كه‌خواردنی كه‌ره‌وز هانده‌ری‌ دابه‌زاندنی فشاری‌ خوێنه‌ به‌رێژه‌ی‌ 20%.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی وێبسایتی Medical Xpress توێژه‌ران ده‌ڵێن ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆل له‌خوێندا، به‌وپێیه‌ی گه‌لاَی‌ كه‌ره‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین ئه‌ی‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ ڤیتامین بی 2 و بی 1 و بی 6 و سی یه‌ و پۆتاسیۆم و فۆلیك ئه‌سید و مه‌گنیسیۆم و ئاسن و فسفۆر و سۆدیۆم. 

توێژه‌ران ده‌ڵێن كه‌ره‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌سۆدیۆم ئه‌مه‌ش جیاوازه‌ له‌و خوێیه‌ی‌ ده‌یخۆین به‌رێك و پێكی.

خوێی ناو كه‌ره‌وز ده‌توێته‌وه‌ له‌ئاودا و واده‌كات بونه‌وه‌ری‌ زیندوو بتوانێ له‌یه‌ك كاتدا به‌كاری بهێنێت بۆ شێداری‌ خانه‌كان. 

2 هەفتە پێشتر - Aug 11 2019 3:37PM
4139
بابه‌تی زیاتر