لەکوردستانەوە
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت
SNN: کۆسار مەحمود

بوونی دووجۆر مێرو زیان بە کێڵگەکانی شوتی دەگەیەنێت و لێپرسراوی بەشی پاراستنی ڕووەکیش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، باس لە دوو جۆر مێروو دەکات و داواش  لەجوتیاران دەکات بەچاودێری کەسی شارەزا دەرمان بوەشێنن.

شەریف محمود، ئەندازیارو لێپرسراوی بەشی پاراستنی ڕووەک، لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: لە کێلگەکانی شوتی دا مێرووی تریپس و مێرووی مەن(شیرینە)، بە شێوەکی فراوان چالاک بوون، زیانی زۆر بە دوای خۆیاندا دەهێنن بە تایبەتی لەم قۆناغەدا کە قۆناغی گوڵ و بەرە ، لە کێڵگەکانی شوتیدا.
وتیشی: "ئەم مێروانە زیان بە ناوچەی سەوز دەگەیەنن لە میوەدا، واتە ئەبێتە هۆی مژینی خانەکانی گەڵا ئەمەش کاری ڕۆشنه پێکهاتن کەم دەکاتەوە ، ئەبێتە هۆی ناشیرینکردنی بەرهەمەکە دواتر بەرهەمێکی باش نادات بە دەستەوەو  کوالێتی بەرهەمەکەش دادەبەزێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگاداری جوتیارەکان دەکەین کە سەرنج بدەن وباشترین دەرمان بەکاربهێنن، بۆ قەڵاچۆکردنی ئەم مێروانە، یەکجار دەرمان بەکاربهێنن بۆئەوەی زیان بە بەرهەمی هەنگەوانان نەگەیەنێت".،
ڕونیشیکردەوە: واباشترە لە ژێر ڕێنمایی کەسی شارەزادا دەرمان بەکاربهێنن بۆ لەناو بردنی مێرووەکان.
هەفتە پێشتر - Aug 12 2019 8:20PM
678
بابه‌تی زیاتر
خوێندکارێکی نمونەیی خەڵات دەکرێت...
نە‌خۆشی گڕەی تە‌ماتە‌ و چارەسەركردنی...
چۆنیەتی دروستکردن وگرتنەوەی شەربەتی مێوژ...
نیشانەکانی نەخۆشی کەڕووی و چۆنیەتی قەلاچۆکردنی ...
گۆگڵ بۆ یەکەمجار سوپاسگوزاری گەنجێکی کورد دەکات...
هۆکاری زەرد بوونی گەڵای درەختەکان ئاشکرا دەکرێن...
دوو جۆر مێروو زیان بە کێڵگەکانی شووتی دەگەیەنێت...
نیشانەکانی نەخۆشی زەھایمەر...
ھۆکاری شەقبردنی بەری رووەک ئاشکرابوو...
خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەی...
خەڵاتی ئەو ماڵانە دەکرێت کەڕێژەی سەوزاییان زۆرە...
کتێبی ڕۆژگاری من بڵاودەکرێتەوە...
فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەست پێدەکاتەوە...
سیریل لەئیسپانیاوە دەردەکەوێتەوە ...
له‌سلێمانی زه‌یتی سروشتی به‌رهه‌مده‌هێنرێت...
بەگرافیک ژیان لەئامێزی ڕەنگەکاندا نیشان دەدرێت ...
پێشانگەی فۆتۆگرافی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان کرایەو...
پەردە لەسەر پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ لادرا...