ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خۆراکی چەوری جەژن بۆ ھۆرمۆنەکان خراپە
SNN: مەگەزین

جەژنی قوربان لای ھەندێ کەس پەیوەندیدارە بەزۆر خواردنی گۆشت و خۆراکی چەور لەژەمەکاندا، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی دەبێت و بەتایبەت لەسەر پەیوەندیی سێکسی ھاوسەران لەماوەی رۆژانی جەژندا.

لەوبارەیەوە دکتۆر نەبیل ئەمین راوێژکاری نەخۆشیەکانی نێرینە رایگەیاندوە زۆر خواردنی خۆراکی چەوری جەژن کاریگەری خراپی دەبێ بۆ گۆڕینی ھۆرمۆنی نێرینە "تستۆستیرۆن" بۆ ھۆرمۆنی مێینە "ئسترۆجین" ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر توای سێکسی پیاوان.

دەرکەوتوە کەخواردنی خۆراکی چەوری جەژن ھەستی تەمەڵی و نەتوانینی ئەنجامدانی کاروباری رۆژانە و سێکس کردن لەگەڵ ھاوسەران دروست دەکات.

دەشبێتە ھۆی گەیاندنی رێژەیەکی زۆری خوێنی لەش بۆ مێشک و ماسولکەکانی گەدە بۆ سوتاندنی کالۆری و خۆپاراستن لەتوشبون بەنەخۆشییەکانی گرفتی ھەرس.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت تا توشی گرفت نەبیت پێویستە رۆژانی جەژن ١٠٠ بۆ ١٥٠ گرام گۆشت بخۆیت سەرباری سەوزە کەھاندەری پەیوەندی ھاوسەرێتیییە.

ئەمەش بەبۆچونی دکتۆر ئەحمەد تاجی مامۆستای نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵ بون و نەزۆکی لەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئەزھەر، بۆ ژنانیش راستە و گرفتیان بۆ دروست دەکات و بێزار دەبن لەئەنجامدانی لەگەڵ ھاوسەرەکانیاندا.

هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 9:44AM
3237
بابه‌تی زیاتر