ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەشوێنە گشتیەکاندا دەترسیت؟ چارەسەرەکەی بزانە
SNN: 

ھەندێ کەس لەشوێنە گشتییەکاندا ترس دایان دەگرێت و دەتۆقن و ئەمەش ھەندێ جار زۆر دووبارە دەبێتەوە و کاریگەری لەسەر خۆی و کەسانی چواردەوری دەبێت.

ئەمەش وێبسایتی Healthline لەزاری کریستین بیانشی زانای دەروونناسی لەناوەندی ماریلاند بۆ خەمۆکی و گۆرانکاری ھەڵسوکەوت رایگەیاندووە توشبون بەتۆقین و ترس لەشوێنە گشتییەکان بریتیە لەھێواش بونەوەی لێدانەکانی دڵ و تەنگەنەفەسی .

بیانشی دەڵێت ئەو کەسانە دەبێ خۆیان چارەسەر بکەن و چاوەرێ نەکەن کەسانی تر لێیان تێ بگات.

دەبێ:

پێداویستی خۆ ھێورکردنەوە ھەمووکات لەئۆتۆمبیل یان جانتاکەت بێت

میزەڵان بھێنە بۆ بەتاڵکردنەوەی ووزەکەت.

پەڕاوی رەنگ کردن بەکاربھێنە

ملوانکە بھێنە و دەستی تێوە بدە تا ھێوربیتەوە.

زەیتی لاڤیندەر یان ریحان یان بەیبون بەکاربھێنە و بۆنی بکە

نەعنا بەکاربھێنە

ھەوڵ بدە بگەیتە شوێنێکی ھێمن 

دەبێ ئەوەش بزانیت کەئەم دۆخە مەترسیدارە و رەنگە توشی ئیفلیجیت بکات ئەگەر ئەو شوێنە جێ نەھێڵیت و دور نەکەویتەووە لەقەرەباڵغی و دەنگەدەنگی زۆر.

هەفتە پێشتر - Aug 14 2019 11:48AM
3127
بابه‌تی زیاتر