ژینگه
ژینگه
کاریگەری نەیزەک بۆ ژیانی سەر زەوی ئاشکرابوو
SNN: 

شارەزایان دەڵێن کۆمەڵێک مادەی کیمیایی کەپێشوەختە لەسەردەمەکانی پێشودا لەنێو بەردی سەر ئەم ھەسارەیە شاردراوەتەوە، باشترین بەڵگە پێشکەش دەکات لەسەر ئەوەی ئەو نەیزەکانەی پێشتر داویانە بەسەر زەوییدا بەسوود بوە بۆ بنیاتنانی ژیان لەسەر ھەسارەی زەویی.

توێژەران پێکھاتەی ھاوشێوەی سیلینیۆمیان تاوتوێکرد کەگەردیلەی ھەمان رەگەز و ھەمان ژمارە پرۆتۆن و ئەلکترۆنی تێدایە بەڵام بەژمارەی جیاواز.

دەرکەوت کەسیلینیۆم رێژەیەکی زۆری ئاوی لەگەڵدایە کەبەسودە بۆ بنیاتی ژیان .

توێژەرانی ئەڵمانیا تەکنیکێکی نوێیان ئاشکراکردوە بۆ دۆزینەوەی ھاوشێوەکانی سیلینیۆم ئەمەش لەو بەردانەی کەلەرێی پرۆسە تەکتۆنییەکانەوە ھاتۆتە سەر زەویی.

ھاوکات ئەو مادانەی لەنەیزەک دەرچونەتە نێو بەرگەھەواوە بونەتە پارێزەری زەویی.

مانگ پێشتر - Aug 16 2019 3:04PM
1195
بابه‌تی زیاتر