ژینگه
ژینگه
ھەسارەیەکی گەورە دۆزرایەوە
SNN: 

پرۆسەکانی چاودێریکردنی راستەوخۆ لەتیلسکۆپێکی فەزایی سەر بەئاژانسی ناسا بۆ یەکەم جار بونی بەرگەھەوایەکی بۆشی لەدەوری ھەسارەیەکی بەردین کەھێندەی قەبارەی زەوییە لەدەرەوەی سستمی خۆردا ئاشکراکرد. 
دەرکەوتوە رووکاری ئەو ھەسارە دوورە ھاوشێوەی رووکاری مانگ و عەتاردە و پێشبینی دەکرێت داپۆشرابێت بەبەردی گڕکانی تۆخ. 
ھەسارەکە ٤٨.٦ ساڵی رووناکی لەزەوییەوە دوورە و ئەمەش یەکێکە لەو چوار ھەزار تەنەی کەلەدەرەوەی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە. 
ئەم ھەسارەیە بە LHS ٣٤٨٨B ناسراوە و قەبارەی ١.٣ ھێندەی قەبارەی زەویییە و ١١ سەعات جارێک دەخولێتەوە .

مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:18AM
1438
بابه‌تی زیاتر