ژینگه
ژینگه
ناسا ھۆشداری دەدات... ھەسارەیەک دەیدات بەزەوییدا
SNN: 

ئاژانسی فرۆکەوانی و فەزایی ئەمریکا ناسا ئاشکرایکردوە کەوا ھەسارەیەکی نوێ و زەبەلاح بەرەو زەویی دێت و ئەمەش "ئیلۆن ماسک" دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس دووپاتی کردۆتەوە و رایگەیاندوە ھیچ ھۆکارێکی بەرگری لەبەردەسدا نیە لەدژی بەکاری بھێنێت.
ئەم ھەسارەیە دوو ھێندەی قەبارەی تاوەری "شارد" ە لەشاری "لەندەن" کەبەیەکێک لەگەورەترین باڵەخانەکان دادەنرێت لەئەوروپادا.
ھەسارە زەبەلاحەکە سێپتەمبەری ئایندە بەپاڵ زەوییدا تێدەپەڕێت و پێشبینی دەکرێت بیدات بەزەویدا لەرۆژی ١٤ی سپێتەمبەر، کەپانییەکەی زیاتر لە ٦٥٠ مەترە. 
ئەو ھەسارەیە بەخێرایی ١٤ ھەزار میل لەسەعاتێکدا دەڕوات و ماوەی ٣.٣ ملیۆن میل دەبڕێ کاتێ بەھەسارەکەماندا تێدەپەڕێت. 

3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2019 9:33AM
893
بابه‌تی زیاتر