جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
کچانی پەنابەر فێری کارکردن دەکرێن
SNN: کۆسار مەحمود

ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان خولی بێبەرامبەر و بەردەوام بۆ ژنانی پەنابەری سوری و عێراقی دەکاتەوەو بەشدار بوانی خولەکانیش بەگرنگیەوە باس لەو جۆرە خولانە دەکەن.

ڕەنگین سەلام، ئەندامی ڕێکخراوی نوێ بەSNNی ڕاگەیاند: بە درێژای ساڵ بەردەوام خولی بێبەرامبەر ئەکەینەوە بۆ ژنانی پەنابەری سوری و عێراقی، ژنانی ھەڵەبجەش دەتوانن سودمەند بن لە خولەکان و ھەر سێ مانگ جارێک خولی نوێ دەکەینەوە

وتیشی: "خولەکان بریتین لەکاری دەستی و چنین و دروومان، ھەروەھا خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵان، تێیدا منداڵان فێری زمانی ئینگلیزی دەکرێن".

ساڤیا ئەفراسیاب یەکێکە لەبەشداربوانی خولەکە، بەSNNی راگەیاند: بۆ یەکەمجارە بەشداری ئەم خولە ئەکەم و سودێکی زۆرم بینی لە وتنەوەی وانەکان وڕادەیەکی باش فێربووم

وتیشی: " شارەزایەکی کەمم لە چنین ھەبوو ، بەڵام بەھۆی ئەم خولەوە زیاتر بوو  وە کاری دەستی و مورو ، فێربووم  جگەلەوش خستنەڕوی کارەکانمان و کردنەوەی پێشانگا بۆیان ھانی زیاترمان ئەدات بۆ بەردەوامی و گەشە سەندنمان لەداھاتوود".

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2019 2:23PM
868
بابه‌تی زیاتر