ژینگه
ژینگه
شێوازی دروستکردنی ھۆڕمۆنی گەشە لەشۆڕەبی
SNN: کۆسار مەحمود
ھۆڕمۆنی گەشە لەشۆڕەبیدا دەتوانرێت دروست بکرێت و ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش باس لەچۆنیەتی دروستکردنی ھۆڕمۆنی گەشە لەشۆرەبی دەکات.
ئومێد ئەحمەد، ئەندازیاری کشتوکاڵی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: ھۆڕمۆنی گەشە لە شۆڕەبیدا دروست دەکەین، بەھێنانی لقی ناسکی شۆڕەبی و  ورد وردی دەکەین، پاشان ئاوی تێدەکەین دەیخەینە سەر ئاگر تا وەکو ئاوەکە ڕەنگی تاریک دەبێت، پاشان  لێیدەگەڕێین تا سارد دەبێتەوە".
وتیشی: "پاش ئەوە ڕێژەیەکی دەکەینە دەفرێکی ترەوە بنی ئەو قەڵەمەی کە دەتەوێ بیچێنی دەیخەینە ناویەوە بۆ ماوەی شەو ڕۆژێک پاشان قەڵەمەکە دەچێنین".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئاوی شۆڕەبی ترشی سەلسەلیکی تێدایە ئەم ھۆرمۆنە بۆ ماوەی چەند رۆژێک چالاکە پاشان بەسەر دەچێت.
ئەو ئەندازیارەی کشتوکاڵ ئەوەشی وت:"دەتوانی چەند قەڵەمێکی شۆڕەبی بخەیتە ناو دەفرێکی ئاو قەڵەمەکانی خوت بەیتە ناو ئاوەکە بۆماوەی شەوڕۆژیک گاریگەری خۆی دەبێت".
3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2019 2:31PM
874
بابه‌تی زیاتر