کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ بیرۆکەی ھەڵە پەیوەندیتان بەرەو ھەڵدێردەبات
SNN: 

ھەندێ بۆچون و بیرۆکەی ھەڵە لەبارەی ھاوسەرێتییەوە، رێگری لەمرۆڤ دەکات بۆ بونی پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی سەقامگیر. 
بۆ خۆپاراستن لەئاڵۆزبونی پەیوەندی ھاوسەرێتی دەبێ ئەو بیرۆکە ھەڵانە بزانیت کەلەبارەی ھاوسەرێتییەوە ھەیە و رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا ئۆنلاین" ئاشکرایکردووە: 
١. چارەسەرە ناوەندییەکان باشترینن: ئەمەش لەبابەتی گرفتە ھاوسەرێتییەکاندا زۆرێک کەس پێیان وایە چارەسەری مام ناوەندی باشترینە بەڵام وانیە و دەبێ ھەندێ بابەت ھەیە یەکلاکەرەوە بێت و چارەسەری بکرێت. 
٢. خۆشەویستی کلیلی ژیانی ھاوسەرێتی بەختەوەرە: ھەندێ کەس پێی وایە تەنیا خۆشەویستی کلیلی ژیانی ھاوسەرێتی بەختەوەرە بەڵام وانیە و چەندین ھۆکاری تر ھەیە کەدەبێ لەبەرچاو بگیرێت بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی و بەردەوامی و سەقامگیری پەیوەندی ھاوسەرێتی. 
٣. ناکۆکی و شەڕ ئاماژەیەکە بۆ نەمانی خۆشەویستی: ئەمەش وانیە و شەڕکردن لەدەرەنجامی رق لێ بوونەوە دروست نابێت بەڵکو بەھۆی دۆخی تەندروستی و دەروونی و مادییەوە دەبێت. 
٤. ھاوسەرێتی بەمانای بەرپرسیارێتی زیاتر: ھەموان دەزانین بەرپرسیارێتییە بەڵام ئەمە مانای وانیە بارێکی زیاترە لەسەر ژیانی مرۆڤ. چونکە زۆربەی بەرپرسیارێتییەکان دوای ھاوسەرێتی دێت و دەبێ ھاوسەران دابەشی بکەن لەنێوانی خۆیاندا. 
٥. ھاوسەرێتی گۆرانکاریی نەرێنی لەسەر کەسایەتی مرۆڤ دروست دەکات: ھەندێ کەس پێی وایە کەسێتی پیاو و ژن بەشێوەیەکی نەرێنی دەگۆڕێ دوای ھاوسەرێتی ئەمەش بۆچوونێکی ھەڵەیە چونکە گۆرانکارییەکان رەنگە ئەرێنی یان نەرێنی بێت و ئەمەش پشت بەچەند ھۆکارو دۆخێک دەبەستێت.

هەفتە پێشتر - Sep 8 2019 7:47PM
813
بابه‌تی زیاتر